دونیا لە بەرامبەر هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ دەنگە

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش بەرامبەر گەلی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا. سەرنجڕاکێشە دونیا لە بەرامبەر هێرشەکان بێ دەنگە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە خاکەکانی فەلەستین. رژێمی داگیرکەر هەموو رۆژێک لە شوێنێکی فەلەستین هێرش ئەنجام دەدات و هەوڵ دەدات گەلی فەلەستین بچەوسێنێت و خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە ناو ببات.
هەروەها منداڵەکان و گەنجەکان دەستبەسەر دەکات و تووشی ئەشکەنجەکانی گەورە دەکات. فەلەستینیەکانی کە زیندانی دەکرێن تووشی مامەڵەی نامرۆڤانە دەبن.
بە پێڵاوەکانی پیسی خۆیان دەچنە ناو مزگەوتی ئەقسا و بەها و گرنگیەکانی مسوڵمانەکان بنپێ دەکەن.
رژێمی داگیرکەر کە رۆژ بە رۆژ داگیرکەری زیاتر دەکات خانووی فەلەستینیەکان وێران دەکات و باغچەی زەیتوونی فەلەستینییەکان لە ناو دەبات.
رژێمی داگیرکەر کە بە گەماڕۆکانی ئابووری هەوڵی تێکشکاندنی ڕۆحی خۆڕاگری گەلی فەلەستین دەدات، تەواوی ئەو تاوانانە لە پێش چاوی دونیا ئەنجام دەدات.
لەگەڵ تەواوی فشار و ستەمەکان، گەلی فەلەستین بەردەوامن لە خۆڕاگری و پاراستنی گەلی فەلەستین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر دوو قوتابخانەی کە ئاوارەکان تێدا دەمان لانیکەم ٣٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
ئیدارەی فڕۆکەخانەکانی پاکستان راگەیاند، ئاسمانی وڵاتەکە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان دووبارە کرایەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئایار جارێکی دیکە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان میوانداری خولی چوارەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی دونیای کرد کە لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و "بەکار هێنانی برسێتی وەک چەک لە دژی مەدەنییەکان" دەنگیان بەرز بکەن.